جارێکی دیکە ئاگر لە بازاڕی لەنگەی هەولێر کەوتەوە

پۆڵه‌تیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کاتژمێر 8ـی بەرەبەیانیی جارێکی دیکە ئاگر لە بەشێکی بازاڕی لەنگەی شاری هەولێر کەوتەوە ژمارەیەکی زۆر لە کاسبکاران و دووکاندارانی بازاڕەکە بەهۆی ئاگرەکەوە زیانی ماددی زۆریان بەرکەوتووە.

ئاگرەکە لە بازاڕی لەنگەی شاری هەولێر کەوتووەتەوە کە دەکەوێتە سەر شەقامی شەست مەتری، پەیامنێری پۆڵەتیک پرێس لە شوێنی رووداوەکەوە زانیاریی دا و ووتی، “نزیک بە کاتژمێر 8ـی بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە، ئاگرێکی گەورە لە بەشێکی بازاڕی لەنگە کەوتووەتەوە و زیاتر لە 50 دووکان سووتاون و زیانیان پێکەوتووە.

تیمەکانی بەرگریی شارستانیی هەولێر گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و بە ووتەی پەیامنێری پۆڵەتیک پرێس، “هێشتا ئاگری بچووک لەژێر داروپەردووی دووکانە سووتاوەکان ماوەتەوە و تیمەکانی بەرگریی شارستانی سەرقاڵی کوژاندنەوەی ئەو ئاگرەی کە ماوە، بکوژێندرێتەوە”.

بازاڕی لەنگە لەنێوان هەردوو شەقامی 100 مەتری و 40 مەتریی هەولێرە. لە ساڵی 2018ـیشدا ئاگر لە بازاڕەکە کەوتەوە و بەو هۆیەوە سەتان دووکان سووتان؛ کۆتا جار 41 رۆژ پێش ئێستا و 27ـی مانگی شوباتی ئەمساڵ بوو کە تێیدا نزیکەی 160 دووکان سوتا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا