مەزڵوم عەبدی: تورکیا پلانی هێرشکردنەسەر کۆبانێی هەیە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕایگەیاند، “تورکیا خۆی ئامادەدەکات بۆ ئەنجامدانی هێرشی زەمینی و پلانی هێرشکردنەسەر کۆبانێ و منبجی هەیە”.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا مەزڵوم عەبدی ئاشکرایکرد، ڕۆژی هەینی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا وتویەتی، هێزەکانی وڵاتەکەی خۆیان ئامادەدەکەن بۆ هێرشی زەمینی و پلانیان هەیە هێرشبکەنەسەر کۆبانێ و منبج.

ئەوەشی خستەڕوو، تورکیا دەستیکردووە بە ئامادەکردنی چەند گروپێک لەژێر ناوی “سوپای نیشتمانی” و خۆی ئامادە دەکات بۆ هێرشی نوێ، ئێمەش وەک هێزێکی سەربازی خۆمان ئامادەدەکەین بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو هێرشانە.

باسی لەوەشکرد، تورکیا دەیەوێت بەبیانووی دۆسیەی تەقینەوەکەی ئیستانبوڵەوە هێرشبکاتەسەر ناوچەکانی ژێردەسەڵاتی هێزەکانی سوریای دیموکرات، بۆیە داوادەکەین لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی لەبارەی ئەو تەقینەوەیە بکرێت و بکەرانی هێرشەکە کە پەیوەندی پتەویان لەگەڵ داعشدا هەیە، ئاشکرابکرێن.

لەلایەکی دیکەوە مەزڵوم عەبدی داوای لە ئەمریکا کرد، هەڵوێستی توندتری هەبێت بەرامبەر بە هێرشەکانی تورکیا بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا