هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا زیاددەکات

پۆڵەتیک پرێس

ئیدارەی زانیاری وزەی ئەمریکا بڵاویکردەوە، هەناردەی نەوتی عێراق بۆ وڵاتەکەی زیادیکردووە بەجۆرێک گەیشتووەتە 235 هەزار بەرمیل نەوت بۆ هەر رۆژێک.

لەراپۆرتێکی ئیدارەی زانیاری وزەی ئەمریکادا هاتووە، تێکڕای هاوردەکردنی نەوت لەلایەن ئەمریکاوە لەماوەی هەفتەی رابردوو لە نۆ وڵاتی دیاریکراوەوە گەیشتووەتە چوار ملیۆن و 640 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە.

لەو راپۆرتەدا هاتووە، هەفتەی رابردوو ئەمریکا رۆژانە بەڕێژەی 235 هەزار بەرمیل نەوتی لەعێراق هاوردەکردووە و ئەم تێکڕایەش بەجیاوازی 41 هەزار بەرمیل نەوت لەگەڵ هەفتەی پێشووتردا زیادی کردووە.

هەر بەپێی راپۆرتەکە، عێراق لەڕووی هەناردەکردنی نەوتەوە بۆ ئەمریکا پێش سعودیە کەوتووە کە بڕی 224 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردەی ئەمریکا کردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا