پێدانی سێ موچەی لیوا هاوبەشەكان بەنادیاری ماوەتەوە

پۆڵەتیك پرێس

بڕیارە سێ موچە بە لیوا هاوبەشەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە بدرێت، بەگوێرەی زانیاریەكانیش تائێستا هاوكاری هاوپەیمانان بۆ پێدانی موچەی ئەو لیوایانە نەخراوەتە سەر هەژماری بانكی وەزارەت.

لەدوو رۆژی رابردوودا دەنگۆی پێدانی سێ موچە پێش جەژن بە لیوا هاوبەشەكانی سەر بەوەزارەتی پێشمەرگە بڵاو كرایەوە، بەڵام تائێستا ئەو لیوایانە بەفەرمی لە وادەی دابەشكردنی ئاگادانەكراونەتەوە و نازانرێت كەی موچەكانیان پێدەدرێت.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی پێشمەرگە كە نەیویست ناوەكەی ئاشكرا بكرێت بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: “تائێستا هاوكاری هاوپەیمانان بۆ موچەی لیوا هاوبەشەكان نەنێردراوە، بەناردنی پارەكەش سێ موچەكەیان بۆ خەرجدەكرێت”.

لەلێدوانێكی پێشتریشدا عوسمان كەریم سێدەری، جێگری سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی “بەپێی ئەو بەدوواداچوونانەی كردوومانەو زانیاریمان پێداروە پێش جەژن سێ موچەی لیوا هاوبەشەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا