وەزارەتی پێشمەرگە: دوای چاوەڕوانییەكی زۆر سێ موچەی لیواكان دابەشكرا

پۆڵەتیك پرێس

وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم رایگەیاند، دوای چاوەڕوانییەكی زۆر دەست بەدابەشكردنی سێ موچەی لیواكانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە كرا.

وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ 1 ی نیسان و دوای چاوەڕوانییەكی زۆر دەستیان بەدابەشكردنی سێ موچەی لیواكان كردووە.

لەماوەی رابردودا وەزارەتی پێشمەرگە بەڵێندا سێ موچەی لیواكانی پیادەی سەر بەوەزارەتەكەیان پێكەوە دابەشبكات، بەڵام دواتر بەوتەی بەرپرسانی ئەو وەزارەتە بەهۆی نەگەشتنی هاوكارییەكانی هاوپەیمانانەوە نەیانتوانیووە ئەو موچانە دابەش بكەن.

پێشتریش بەهۆی دواكەوتنی موچەی لیواكانی پیادەوە، وەزارەتی پێشمەرگە لە رێگەی نوسراوێكەوە داوای لە وەزارەتی دارایی كرد بەبێ لێبڕین موچەیەكی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش بكرێت، بەڵام وەزارەتی دارایی وەڵامی ئەو نوسراوەی نەدایەوە.

بەپێی زانیارییەكان دواكەوتنی هاوكارییە داراییەكانی هاوپەیمانان بۆ وەزارەتی پێشمەرگە پەیوەندی بەوەوە هەبووە، هاوپەیمانان نیگەران بوون لە ئاست سستی بەڕێوەچوونی یاسای چاكسازی و یەكنەگرتنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا