پنتاگۆن: ئەمریکا بەشداری لە پێکهێنانی هێزی ناتۆ لە عێراق دەکات

پۆڵەتیک پرێس

بەپێی راپۆرتێکی تۆڕی سی ئێن ئێنی ئەمریکی، پنتاگۆن دەرگای بەڕووی ئەگەری ناردنی هێزی زیاتر بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردووەتەوە وەک بەشێک لە ئەرکی راهێنانی بەرفراوانی هێزەکانی ناتۆ بۆ پاڵپشتی هێزەکانی عێراق.

لەوبارەیەوە جێسیکا ئێڵ ماکنەڵتی، وتەبێژی پنتاگۆن بە تۆڕی سی ئێن ئێنی راگەیاند، ئەمریکا بەشداری لە پێکهێنانی هێزی ناتۆ لە عێراق و ئەرکە بەرفراوانەکانیان دەکات بەمەبەستی ریگریکردن لە دووبارە گەڕانەوەی چەکدارانی داعش.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمریکا و هاوبەشانی لە هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی بەردەوام دەبن لە روبەڕوبوونەوەی چەکدارانی داعش لە عێراق.

ئەوەش لەکاتێکدایە، رۆژی پێنجشەممەی رابردوو جۆن کێربی، وتەبێژی پنتاگۆن رایگەیاند پاڵپشتی ئەرکی ناتۆ دەکەین لە عێراق بەڵام هیچ پلانێک نییە بۆ ناردنی هێزی زیاتری ئەمریکا بۆ وڵاتەکە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا