لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق: پێویستە حكومەت پەلە بكات لە دابەشكردنی مووچە

پۆڵەتیك پرێس

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، پێویستە حكومەت پەلە بكات لە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران.

لیژنەكە راگەیەندراوێكی لە بارەی دواكەوتنی مووچەوە بڵاوكردەوەو رایگەیاند، پێویستە حكومەت پەلە بكات لە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران، چونكە دابینكردنی پارەی موچە تایبەتمەندی دەسەڵاتی جێبەجێكردنە.

باس لەوەشكراوە، یاسای تەمویلی كورتهێنان نەگەیشتووە بەپەرلەمان و دەبێت حكومەت بەزوویی پلانی چاكسازی ئابووری بنێرێت.

ئەوەش دوای ئەوە دێت لەماوەی رابردودا وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند بەهۆی نەبوونی سویلەوە ناتوانن مووچەی فەرمانبەران دابەش بكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا