لەسەر كێشەی رێگای كەلار _ سلێمانی داوای بانگهێشتی چەند وەزیرێك بۆ پەرلەمان دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

37 پەرلەمانتار داوا لە دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان دەكەن كێشەی رێگای (كەلار- سلێمانی) و ژمارەیەك رێگا و شەقامی تەواو نەكراو بخاتە بەرنامەی كارەوە.

لە یاداشتێكدا كە كە 37 پەرلەمانتار واژۆیان كردووە، داوا دەكەن دانیشتنێكی تایبەت بە كێشەی رێگای (كەلار سلێمانی) و سەرجەم رێگا و شەقامە تەواو نەكراوەكان بخرێتە بەرنامەی كارەوە.

لە بەشێكی دیكەی یاداشتەكەدا پەرلەمانتاران داوا دەكەن بۆ رونكردنەوە و قسەكردن لەسەر كێشەكە هەریەك لە وەزیرانی ( ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن، دارایی و ئابوری، پلاندانان)، بانگێشتی دانیشتنەكە بكرێن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا