موقتەدا سەدر بۆ لایەنگرەکانی: ئەگەر لە 60 خولەکدا نەکشێنەوە حاشاتان لێدەکەم

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر هۆشداری دەداتە لایەنگرانی سەدر و دەڵێت، “ئەگەر لەماوەی 60 خولەکدا نەکشێنەوە حاشاتان لێدەکەم”.

ئەمڕۆ سێشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا موقتەدا سەدر ڕایگەیاند، بکوژ و کوژراو وەک یەک وان و هەردووکیان لەناو ئاگردان و لەناو دۆزەخدان، نیشتمانەکەم کە پێشتر دیلی گەندەڵی بوو، ئێستا دیلی گەندەڵی و توندوتیژیشە.

من هیواداربووم ناڕەزایەتی ئاشتییانە بەڕێوەبچێت، نەک ئەم شۆڕشە پڕ لە توندوتیژییە، نەفرەت لەو شۆڕشە و لەمەودوا پێیناڵێم شۆڕش.

وتیشی، “زۆر خەمبارم بەم دۆخە و زۆر ماندووم، لەگەڵ ئەوەی داوای لێبوردنێکی زۆر دەکەم و بەدەر لەوەی کێ ئەم ئاشوبەی هەڵگیرساند دەڵێم، “من سەرم ملکەچ دەکەم و داوای لێبوردن لە گەلی عێراق دەکەم کە تاکە زەرەرمەندی ئەم دۆخەن”.

لەبارەی بڕیاری وازهێنانیشییەوە سەدر دووپاتی کردەوە، ئەوە بڕیاری کۆتاییە و هەڵوەشاندنەوەی نییە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا