ئەمڕۆ جوتیارانی سلێمانی شایستە داراییەکانیان وەردەگرن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ دابەشکردنی بەشێکی پارەی گەنمی جوتیارانی سنووری پارێزگای سلێمانی کە بۆ ساڵی 2023 گەنمیان رادەست کردووە بەشێوەی چەک دەستپێدەکات.

بەڕێوەبەرایەتی سایلۆی سلێمانی، ئاگادارییەکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا هاتووە ئەو جوتیارانە دەکەین کە بۆ ساڵی 2023 گەنمیان رادەست بە سایلۆی سلێمانی کردوە لە ژمارە بیتاقەی (775) بۆ ژمارە بیتاقەی (873) سبەی دوو شەمە رێکەوتی 25-9-2023 سەردانی هۆبەی ژمێریاریی بەڕێوەبەرایەتی سایلۆی بکەن لە ناحیەی پیرەمەگروون بە مەبەستی وەرگرتنی چەکی شایستە داراییەکانیان.

ئەو جوتیارانەی ژمارەی بیتاقەکانیان لە نێوان 775 بۆ 837 دایە، دەتوانن سەردانی هۆبەی ژمێریاری سایلۆی سلێمانی بکەن بۆ وەرگرتنی چەکی پارەکانیان.

رۆژی 14ی ئەیلوولی ئەم مانگە، بڕی 107 ملیار دیناری شایستە داراییەکانی جوتیارانی هەرێم لەلایەن بەغداوە خرایە سەر هەژماری فەرمی حکومەت. لەو بڕەش، سلێمانی 50 ملیار دینار و هەولێر 32 ملیار دینار و دهۆک بیست و پێنج ملیار دینار بەردەکەوێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا