لە سلێمانی نۆ شەمعەی ئاو داخران رەنگە سەرچاوەی سكچوون و رشانەوەبن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قائیمقامیەتی قەزای ناوەندی سلێمانی رایگەیاند، لەسەر داوای بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی نۆ شەمعەی ئاوی داخست، كە لە رێگەی تەنكەرەوە ئاوی ئەو شەمعانە دەفرۆشران بە ماڵان بۆ خواردنەوە، بەپێی راگەیەندراوەكەی قائیمقایەتی سلێمانی، گومان دەكرێت سەرچاوەی سكچون و رشانەوەبن.

راگەیاندنی قائیمقامیەتی قەزای ناوەندی سلێمانی لەراگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لەسەر داوای بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و بە فەرمانی قائیمقامی سلێمانی لیژنە هاوبەشەكان نۆ شەمعەی ئاوی داخست، كە لە رێگەی تەنكەرەوە ئاوی ئەو شەمعانە دەفرۆشران بە ماڵان بۆ خواردنەوە.

نوێنەری تەندروستی لە لیژنەی باڵای لیژنە هاوبەشەكان ئاماژەی بەوە كرد كە دوای زۆربوونی حاڵەتەكانی سكچون و رشانەوە لەنێو هاوڵاتیاندا، پشكنین بۆ ئاوی هەموو شەمعەكانی ناوشاری سلێمانی كراوە، دەركەوتووە ئاوی نۆ لە شەمعەكان شیاو نین بۆ خواردنەوەو سەرچاوەی چەند جۆرێك بەكتریان، هەربۆیە بە فەرمانی قائیمقامی سلێمانی و لەسەر داوای بەرێوبەرایەتی تەندروستی سلێمانی سەرجەمی ئەو نۆ شەمعەی ئاوە لە ناوچەی تانجەرۆ داخران و رێگە نادرێت ئاوەكەی بە ماڵان بفرۆشرێت.

ماوەی زیاتر لە هەفتەیەكە حاڵەتەكانی سكچون و رشانەوە لە شاری سلێمانی زیادیانكردوە و بەپێی ئامارێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی تەنها لە 24 كاتژمێری رابردودا، 656 كەس داخڵی نەخۆشخانەكان كراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا