بۆ ئاگاداربوون لە دۆخی شارەكە سەرۆك كۆمار سەردانی بەسرە دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

د. لەتیف رەشید سەرۆك كۆماری عێراق لە بەسرە ژمارەیەك دیدار و كۆبوونەوەی لەگەڵ پارێزگار و فەرماندە سەربازییەكان و سەرۆك هۆزەكانی بەسرە ئەنجامدا، هەروەها سەردانی زانكۆی بەسرە و نەخۆشخانەی شێرپەنجە و خانەی بەساڵاچووانی شارەكەی كرد.

ئەمڕۆ د. لەتیف رەشید بە سەرۆكایەتی وەفدێكی باڵا و یاوەری وەزیرانی ژینگە و تەندروستی و كارەبا و سەرچاوەكانی ئاو و بریكاری وەزیری نەوت، گەیشتە شاری بەسرە و لەلایەن ئەسعەد عیدانی پارێزگاری بەسرە و ژمارەیەك لێپرسراوی باڵای حكومی و سەربازیی پارێزگاكە پێشوازی لێكرا، مەبەست لە سەردانەكەشی لە نزیكەوە ئاگاداربوونە لە دۆخ و پێداویستی شارەكە.

لە دەستپێكی دیدار و كۆبوونەوەكانی لە بەسرە، سەرۆك كۆماری عێراق لەگەڵ فەرماندە سەربازی و ئەمنی و بەرێوەبەری گشتیی فەرمانگەكانی بەسرە و سەرۆك هۆز و كەسایەتییەكانی بەسرە كۆبووەوە، هەروەها سەردانی خانەی بەساڵاچووان و نەخۆشخانەی تایبەت بە شێرپەنجە و زانكۆی شارەكەی كرد و لەگەڵ سەرۆكایەتیی زانكۆكە كۆبووەوە، هەروەها سەردانی دادگای تێهەڵچوونەوەی بەسرەشی كرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا