چلەی شەهید فەرماندە ئاكام عومەر بەڕێوەدەچێت

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بریارە ئەمڕۆ رێوڕەسمی چلەی ماتەمینی شەهیدی فەرماندە ئاكام عومەر فەرماندەی گشتی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان بەڕێوەدەچێت.

ئەمڕۆ شەمم کاتژمێر ٣ی دوانیوەڕۆ بەئامادەبوونی كەسوكار و هاوڕێ و هاوسەنگەرانی شەهیدی فەرماندە و ژمارەیەكی زۆر لەلێپرسراوانی حزبی و حكومی, لە شاری سلێمانی رێوڕەسمی چلەی ماتەمینی شەهیدی فەرماندە ئاكام عومەر فەرماندەی گشتی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان لە تەلاری هونەر دەستپێدەكات.

رۆژی 19-10-2022، هێزێكی سەر بە فەرماندەیی هێزەكانی كۆماندۆ بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێك لە دژی تیرۆریستانی داعش چوونە سنووری ناحیەی زینانە، بەڵام بۆمبێكی چێندراو بە ئۆتۆمبێلەكانی هێزەكەدا تەقیەوە و بەو هۆیەوە ئەفسەرێك بە ناوی ملازمی یەكەم زوهێر فایەق شەهید بوو، هەروەها فەرماندەی هێزەكانی كۆماندۆ ئاكام عومەر و چەند پێشمەرگەیەكی تر بریندار بوون.

دوای 10 رۆژ لە مانەوەی لە نەخۆشخانەی فاروق لە سلێمانی فەرماندە ئاكام بە فرۆكەیەكی تایبەت و بەهاوڕێیەتی تیمێكی پزیشكیی تایبەتەوە بە مەبەستی چارەسەر گەیەندرایە نەخۆشخانەكانی وڵاتی ئەڵمانیا، بەڵام بەهۆی سەختی برینەكەیەوە دوای 54 رۆژ لەوەرگرتنی چارەسەری پزیشكی و لەڕۆژی 12-12-2022، فەرماندە ئاكام شەهید بوو و چووە كاروانی نەمران.

لە رۆژی شەممە 17-12-2022  لەرێوڕەسمێكی پڕشكۆدا بە ئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عیراق و سەرۆكی پەرلەمان و نوێنەری سەرۆکی هەرێمی کوردستان و جێگری سەرۆكی هەرێم و جێگری سەرۆك وەزیران و ژمارەیەكی زۆر لە سەرۆك و سكرتێری حزبە كوردستانی و عیراقییەكان و باڵیۆز و كونسوڵ و دیپلۆماتكار و نێردە سەربازییەكانی هاوپەیمانان و حكومەتی عیراق هەروەها ژمارەیەك لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسیی و سەركردایەتی یەكێتیی و لایەنە سیاسییە كوردستانی و عیراقییەكان، لە فرۆکەخانەی نێودەولەتی سلێمانی پێشوازی لە تەرمی فەرماندە ئاكام عومەر فەرماندەی هێزی كۆماندۆی كوردستان کرا و هەمان رۆژ لە زێدی خۆی لەشاری هەولێر بەخاک سپێردرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا