10 ساڵە پڕۆژەی مۆنۆمێنتی راپەڕین تەواو نەكراوە

پۆڵەتیك پرێس ـ محەمەد مستەفا

زیاتر لە 10 ساڵە پرۆژەی مۆنۆمێنتی راپەڕین تەواو نەبووە، بەرپرسانی حكومی شارەكەش هۆكارەكەی بۆ قەیرانی دارایی دەگەڕێننەوە.

حسێن مەحمود قائیمقامی رانییە بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، بەداخەوە بەهۆی قەیرانی داراییەوە نەتوانراوە پرۆژەی مۆنۆمێنتی راپەڕین تەواو بكرێت ئەوەش رەخنەو گلەیی كەسوكاری شەهیدانی ناوچەكەی لێكەوتوەتەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، قەیرانی دارایی رێگر بووە لەبەردەم تەواوكردنی ئەو پڕۆژەیەو لە هەوڵی ئەوەدان چارەسەری گرفتەكانی بكەن.

وتیشی، “كار بۆ ئەوە دەكەن بودجەی پێویست بۆ پرۆژەكە تەرخان بكەن بۆ ئەوەی لە ساڵی داهاتودا پرۆژەكە تەواو ببێت”.

لە بارەی بەڕێوەچوونی یادی پێنجی ئازار كە یادی راپەڕینی گەلی كوردە لە قەزای رانییە، قائیمقامی ئەو شارە رایگەیاند، ئەمساڵ بەهۆی بڕیارەكانی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم بۆ ڕێگری لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا هیچ كۆبونەوەیەكی جەماوەری ئەنجام نادرێت، تەنیا تاجە گوڵینەی كەسوكاری شەهیدان و لایەنە سیاسییەكان لە سەر مۆنۆمێنتی شەهیدان دادەنرێت”.

پێشتر رۆژی پێنجی ئازاری هەموو ساڵێك مەراسیمی تایبەت بە یادی راپەڕین بەڕێوەدەچوو، تێیدا بە ئەنجامدانی چەندین چالاكی یادی ئەو رۆژە دەكرایەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا