پۆڵه‌تیك پرێس
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی ته‌ندروستی له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت: بوونی ئه‌و ژماره زۆره‌ی كۆمپانیاكانی ده‌رمان جێگای پرسیاره، ئایا ئه‌م رێژه‌یه بۆ هه‌رێمی كوردستان ستاندارده، بۆیه پێویسته به وردی چاودێری كاری كۆمپانیاكانی ده‌رمان بكرێت.
موسلیم عه‌بدوڵا ئه‌ندامی كاروباری لیژنه‌ی ته‌ندروستی و ژینگه و مافی به‌كاربه‌ر په‌رله‌مانی كوردستان بۆ پۆڵه‌تیك پرێس وتی: پێویسته له‌لایه‌ن هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ناوخۆوه به‌وردی چاودێری كاری كۆمپانیاكانی ده‌رمان بكرێت به‌تایبه‌تی له مه‌رزه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌كاندا.
موسلیم عه‌بدوڵا وتیشی: پێشتر 260 كۆمپانیای هاورده‌كردنی ده‌رمان هه‌بوون له هه‌رێمی كوردستان ئێستا كه‌مكراونه‌ته‌وه بۆ 213 كۆمپانیا، به‌شێكی ئه‌و كۆمپانیایانه داخراون و مۆڵه‌تیان لێوه‌رگیراوه‌ته‌وه.
باسی له‌وه‌شكرد هاورده‌كردنی ده‌رمان به‌شێوه‌ی قاچاخ هه‌رماوه، بۆیه چاودێری كردنی كاری كۆمپانیاكانی ده‌رمان جگه له‌وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی پێویسته له‌لایه‌ن كوالیتی كۆنترۆڵیشه‌وه به‌وردی چاودێری بكرێن.