سەڵاحەدین دەمیرتاش دەستپێشخەرییەک بۆ چارەسەری پرسی کورد پێشکەش دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ھاوسەرۆکی پێشوتری ھەدەپە لە زیندانەوە دەستپێشخەرییەکی حەوت خاڵی بۆ چارەسەری پرسی کورد لە تورکیا راگەیاند و داوایکرد تورکیا و پەکەکە دەست بە پرۆسەی ئاشتی بکەنەوە.

سەڵاحەدین دەمیرتاش، ھاوسەرۆکی پێشوتری پارتی دیموکراتی گەلان (ھەدەپە) لەمیانەی دادگاییکردنیدا لە دادگای تاوانە قورسەکانی ئەنقەرە پەیوەست بە دۆسیەی روداوەکانی کۆبانێ قسەی کرد و داوایکرد تورکیا و پەکەکە جارێکی دیکە پرۆسەی ئاشتی دەستپێبکەنەوە.

دەمیرتاش دەستپێشخەرییەکیشی بۆ چارەسەری پرسی کورد لە تورکیا پێشکەش کرد کە خۆی لە حەوت خاڵ دەبینێتەوە، کە ئەوانیش بریتین لابردنی ئاستەنگییەکانی بەردەم بەدیموکراسیبوونی تورکیا لەرێگەی گۆڕینی دەستوور، چارەسەری پرسی کورد لە پەرلەمان، بەکارھێنانی ئازادانەی زمانی کورد و کۆتاییھێنانی بە شەڕی چەکداری.

لێکۆڵینەوە لە ئازار و تاوانەکانی ڕابردوو و ئاشکراکردنی ڕاستییەکان، لابردنی سەپاندنی ئایدۆلۆژیای فەرمی لە پەروەردەدا و گۆڕینی بە پەروەردەی ڕەخنەیی لەگەڵ ھەڵوەشاندنەوەی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، بەشێکی دیکەن لە دەستپێشخەرییەکەی دەمیرتاش.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا