دادگاییەکەی ترەمپ بە پەخشی راستەوخۆ دەگوازرێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دادوەرێکی کەیسی ساختەکارییەکانی دۆناڵد ترەمپ رایگەیاندووە، دادگاییەکەی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا بەشێوەیەکی راستەوخۆ و لە شاشەی تەلەڤزیۆنەکانەوە دەگوازرێتەوە.

هەرچەندە هێشتا وادەی دادگایکردنەکەی دۆناڵد ترەمپ بە فەرمی دیاری نەکراوە، بەڵام پێدەچێت لە ساڵی داهاتوو، لەکاتی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا بەڕێوەبچێت، کە ترەمپ یەکێکە لە بەربژێرەکان.

سەرۆکی پێشووی ئەمریکا و 18 کەسی دیکە تۆمەتبارن بە هەوڵدان بۆ هەڵگێڕانەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2020ی ئەمریکا، سەرەڕای ئەم تۆمەتەش، 13 تۆمەتی دیکەی جیاوازی ئاراستەکراوە و لە دادگاییەکەی ویلایەتی جۆرجیا رووبەڕووی دەبێتەوە.

بڕیارە لە چەناڵی یوتوبی دادگاکانی فۆڵتن کاونتی لە جۆرجیا بگوازرێتەوە و پێشبینی دەکرێت ببێتە یەکێک لە پڕبینەرترین دادگاییەکانی مێژوو کە بەشێوەی پەخشی راستەوخۆ گوازرابێتەوە.

هەفتەی رابردوو، دۆناڵد ترەمپ گەشتی شاری ئەتڵانتای کردو لە زیندانی فۆڵتن کاونتی ئەو شارە، واژۆ و مۆری لێوەرگیرا و وەک هەر تاوانبارێک کە دەچێتە ناو زیندان، وێنەی گیرا و، دواتریش بە بارمتەی 200 هەزار دۆلار تا کاتی دادگاییکردنەکەی ئازادکرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا