ئاگادارییەک لە بنەماڵەی كۆچكردوو، مامۆستا جەوهەری عیلاقاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

كەسوكارو بنەماڵەی پێشمەرگەی دێرینی كۆچكردوو مامۆستا جەوهەر ئاگاداری هاوڕێ و دۆست و ناسراوانی كۆچكردوو دەكەن رۆژی دوو شەممە كە دەكاتە 22ی ئەم مانگە تەرمی كۆچكردوو دەگاتەوە شاری سلێمانی.

بنەماڵەی مامۆستا جەوهەری كۆچكردوو، رایدەگەیەنن، سەرجەم هاوڕێ و دۆست و خزمان ئاگادار دەكەنەوە تەرمی مامۆستا جەوهەری پێشمەرگەی دێرینی دانەبڕاو، بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ڕێكەوتی ۲٠۲۲/۱/۲٤ لە ووڵاتی سویدەوە دەگاتەوە شاری سلێمانی و لە فڕۆكەخانەوە ڕاستەوخۆ دەبرێتە مزگەوتی عەلی كەمال لە گەڕەكی تووی مەلیك.

دەشڵێن، “پاش نوێژ لەسەركردن لە سەعات (۹:٠٠) ی پێش نیوەڕۆ بەدواوە بەڕێ دەكرێت بۆ گۆڕستانی سەیوان و بەخاك دەسپێردرێت، بەشداریتان دەبێتە ئارام بەخشی دڵمان”.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا