لایەنگرانی سەدر دەستیان بە کشانەوە کرد

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەدوای هۆشدارەییەکەی موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر، سەدرییەکان دەستیان بە کشانەوە کرد لە ناوچەی سەوز لە ناوەڕاستی بەغدا.

کەمێک پێش ئێستا موقتەدا سەدر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا هۆشداری دایە لایەنگرانی سەدر و 60 خولەک دەرفەتی دانێ تا لە ناوچەی سەوز بکشێنەوە و وتی، “ئەگەر نەکشێنەوە حاشاتان لێدەکەم”.

ئەوەش لەکاتێکدایە ماوەی زیاتر لە 24 سەعاتە لە عێراق دۆخێکی ئاڵۆزی ئەمنی هەیە و بەهۆی پێکدادانی نێوان لایەنگرانی سەدر و لایەنەکانی دیکە، چەندین هاووڵاتی بوونە قوربانی و گیانیان لەدەستدا و بریندار بوون.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا