رووسیا هەڕەشەی هێرشكردنە سەر بنكە ئەتۆمییەكانی ئۆكرانیاو وڵاتانی ئەوروپا دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی رووسیا داوا دەكات لەكاتی هێرشكردنەسەر وێستگە ئەتۆمییەكانی رووسیا بە چەكی ناتۆ، هێرشبكرێتە سەر بنكە ئەتۆمییەكانی ئۆكرانیا و رۆژهەڵاتی ئەوروپا.

دیمتری میدڤیدیڤ جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی رووسیا رایگەیاند، ئەگەر بە چەكی ناتۆ هێرشبكرێتە سەر وێستگەی ئەتۆمی سمۆلینسیكی‌ رووسیا، پێویستە بۆردوومانی وێستگە ئەتۆمییەكان لە ئەوروپای رۆژهەڵات و ئۆكرانیا بكرێت.

پێشتریش میدڤیدیڤ، رایگەیاندبوو: ئەگەر ئەمەریكا و هاوپەیمانەكانی هاوكارییەكانیان بۆ ئۆكرانیا رابگرن، لە ماوەی چەند مانگێكدا كۆتایی بە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكان لە ئۆكرانیا دێت.

لەلایەكی دیكەوە، وەزارەتی بەرگری روسیا لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، هێزە سەربازییەكانی ئۆكرانیا هەوڵیاندا، پەلاماری ناوچەكانی دۆنیتسك و باشوری دۆنیتسك و كراسنۆ و لیمان بدەن، بەڵام سوپای روسیا بەرپەرچی پەلامارەكانیانی دایەوە و بەهۆیەوە 600 سەربازی ئۆكرانی كوژران.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا