کەسێک بەتۆمەتی تیرۆر دەستگیرکرا کە دەیویست لە سلێمانییەوە بەرەو دەرەوەی هەرێم هەڵبێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی بە هەماهەنگی لەگەڵ ئۆپەراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی، کەسێکیان دەستگیرکرد کە تۆمەتبارە بە دۆسیەی تیرۆر و بەشداربووە لە ئەنجامدانی چەندین کردەوەی تیرۆرستی.

ئەمڕۆ چوارشەممە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی رایگەیاند، “ئەو کەسەی دەستگیرکراوە لە ساڵی 2014 پەیوەندی بە تیرۆریستانی داعشەوە کردووە و بەشداری شەڕەکانی ناحیەی ئامرلی و سلێمانبەگی کردووە”.

هاوکات، لەساڵی 2015 چووەتە سنوری قەزای حەویجە و بەشداری چەندین کردەوەی تیرۆریستی کردوە و چەند جارێکیش بەسەختی بریندربووە ، لەساڵی 2018 گواسراوەتەوە سنوری قۆری چای لەنێوان دووزخورماتوو – کفری وەک چەکداری شەڕکەر ھێڵراوەتەوە.

بەگوێرەی بڵاوکراوەکەی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی، شەوی 18/ 19ی 1ی 2023 ئەم تۆمەتبارە ھاتووەتە سنوری بەڕێوەبەرایەتییان بەمەبەستی ھەڵھاتنی بۆ دەرەوەی ھەرێمی کوردستان، بەڵام ھەمان شەو لەسەر بنەمای بەدواداچوون دەستگیرکرا و روبەڕووی یاسا کرایەوە.

May be an image of 1 person and standing

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا