پۆڵەتیك پرێس:
ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی داوا دەكات، بەزوویی شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا بكاتو كار بۆ چارەسەری كێشەكانی نێوان هەردوولا بكەن.
ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی رۆژی شەممە 21ی تشرینی دووەم كۆبووەوەو بەقسەی سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی حیزبەكە، جەخت كراوەتەوە، دەبێت شاندی هەرێم بچێتە بەغداو قسە لەسەر چارەسەری كێشەكان بكات.
سەعدی ئەحمەد پیرە بۆ پۆڵەتیك پرێس وتیشی: هەر لەكۆبوونەوەی سەركردایەتی یەكێتی بڕیارماندا كۆبونەوە دوو قۆڵییەكان لەگەڵ پارتی بەردەوامبین، هەماهەنگی هەردوولاش بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی هەرێم و بەغدا چڕبكرێتەوە.
ئەمە لەكاتێكدایە، ماوەیەكی زۆرە لەسەر داهاتی نەوتو بودجەی هەرێمی كوردستان كێشە لەنێوان هەردوو حكومەتی هەولێرو بەغدا هەیەو بەم دوایانەش كێشەكان زیاتربوون.