بەراورد بە رۆژانی رابردوو، بانکی ناوەندی بڕێکی کەمتر دۆلاری نەختینەیی دەخاتە بازاڕەکان

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بانکی ناوەندیی عێراق، قەبارەی فرۆشی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاشکراکرد کە بڕەکەی نزیکەی 216 ملیۆن دۆلارە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بانکی ناوەندیی عێراق بڕی 215 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەکانەوە، لەو بڕە پارەیە 203 ملیۆن و 760 هەزار و 251 دۆلار بەشێوەی حەواڵەیە و تەنها 12 ملیۆن و 160 هەزار دۆلار بەشێوەی نەختینەیە.

بەراورد بە رۆژانی پێشتر، ئەمڕۆ بانکی ناوەندی بڕێکی کەمتر لە دۆلاری نەختینەیی خستە بازاڕەکانەوە بەجۆرێک، رۆژی سێشەممەی رابردوو بڕی زیاتر لە 27 ملیۆن دۆلار و دوێنێ چوارشەممەش زیاتر لە 18 ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەکانەوە.

بانکی ناوەندیی عێراق بۆ هاوسەنگکردنی بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار ژمارەیەک رێکاری گرتووەتەبەر، یەکێک لە رێکارەکانی بریتییە لە خستنەڕوویرۆژانەی بڕێکی دیاریکراو دۆلار بۆ پارەدارکردنی بازاڕەکان بە دۆلار بەنرخی فەرمی بانکی ناوەندی، کە هەر دۆلارێک بە 1320 دینار دەفرۆشێتە هاوڵاتییانو بازرگانان.

بەهای دیناری عێراقی، لە کۆتایی ساڵی 2014ەوە جێگیریی خۆی بەرامبەر بە دراوە بیانییەکان لەدەستداو، لە سەرەتاکانی ساڵی 2018ەوە بەتەواوەتی کاریگەرییەکانی ئەو ناجێگیرییە لەسەر ئابووری عێراق بەدەرکەوتن. بانکی ناوەندی ئەو وڵاتەش بەردەوامە لە راگەیاندنی میکانزم و رێکاری نوێ بۆ رووبەڕووبەنەوەی ناجێگیری بەهای دراوەکەی، بەڵام تا ئێستا نرخی دۆلار لەبەرزیدایە و هیچ ئاماژەیەک دیار نیە بە دابەزینی بەشێوەیەکی بەرچاو.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا