توركیا ناوچەیەكی نزیك هەولێر بۆردومان دەكات

پۆڵەتیك پرێس:
فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بۆردومانی ناوچەیەكی باكووری پارێزگای هەولێریان بۆردومان كرد، كە بۆردومانەكەش زیانی بەرەزو باخی ناوچەكە گەیاندووە.

بەقسەی چەند شایەتحاڵێك بۆردومانەكە بەیانی رۆژی هەینی 21ی ئاب ئەنجامدراوەو ناوچەیەكی چیای هەڵگوردو گوندی بێجونەی لەدەڤەری برادۆست بەئامانج گرتووە.

هەر بەقسەی شایەتحاڵەكان بۆردومانەكە ترسی لە ناو دانیشتووانی ناوچەكە دروست كردووەو بەو هۆیەوە بەشێكیان ماڵ‌و حاڵی خۆیان جێهێشتووە.

ئەمە لەكاتێكدایە ڕۆژی پێنجشەممە، سوپای توركیا هێزێكی نوێی رەوانەی دەڤەری برادۆست لەباكووری هەولێر كرد، كە هێزەكە چەكی قورسی جۆراوجۆریان پێبووە.

ماوەیەكە سەرەڕای ناڕەزایی دەسەڵاتدارانی عێراق، ئەنقەرە بەردەوامە لەو ئۆپەراسیۆنە سەربازییەی ماوەیەكە لەناو خاكی هەرێم دەستیپێكردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا