بەهۆی تۆمارە دەنگییەكانیەوە سكاڵا دژی نوری مالكی تۆماردەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پارێزەرێك لە دادگای كەرخی بەغدا سكاڵای دژی نوری مالكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا تۆماركرد، لەسەر ئەو تۆمارە دەنگییانەی لە كۆبوونەوەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی دزەی پێكراوە، پارێزەرەكە دەڵێت “سووكایەتی بە سەركردە سیاسییەكان كراوە”.

پارێزەر زەینەب جاسم باقر، بە تۆمەتی سووكایەتیكردن بە حەشدی شەعبی و سەركردە سیاسییەكان و درووستبوونی مەترسی لەسەر ئاسایشی نیشتمانی، سكاڵای لە دژی نوری مالكی لە دادگای كەرخ تۆماركردووە.

ئاماژە بەوەش كراوە، ئەوەی لەو تۆمارە دەنگییانەدا باس كراوە، دەبێتە هۆی هەڵگیرسانی جەنگی ناوخۆیی، بۆیە داوای لە دادگا كردووە، لێكۆڵینەوە لەسەر ئەو تۆمار دەنگییانە بكرێت و راستییەكان بۆ رای گشتی ئاشكرا بكرێت و خوێنی هیچ لایەنێك نەڕژێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا