پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لە باشووری ئەفغانستان، بەیانی ئەمڕۆ ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆ ڕوویدا و قوربانییەکی زۆری لێکەوتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە17ی ئادار، لە باشووری ئەفغانستان ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆ ڕوویدا، بەهۆیەوە 21 کەس گیانیانلەدەستدا و 38ی دیکەش برینداربوون.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە میدیاکانی وڵاتەکەوە بڵاوکراونەتەوە، ڕووداوەکە لەنێوان پاسێک و بارهەڵگرێک و ماتۆڕسکیلێکدا لەناوچەی هێلمەندی باشووری ئەفغانستان ڕوویداوە، دوای ڕووداوەکەش ئاگرێکی گەورە کەوتووەتەوە و ژمارەیەکی زۆری قوربانییەکان سووتاون.
هاوکات، لەو ژمارەیەی بریندارن 11 کەسیان برینەکانیان سەختە.