لەسەرقەیرانی وشکەساڵی و ژینگە كۆنفرانسێك لە هەڵەبجە بەڕێوەدەچێت

پۆڵەتیك پرێس

تۆڕی ڕیکخراوەکانی هەڵەبجە لەڕۆژی جیهانی ژینگەدا، گفتووگۆیەکی تایبەتیان بۆ  رووبەڕووبوونەوەی وشکەساڵی و پاراستنی ژینگە بەبەشداری لایەن و دەزگا پەیوەندیدارەکان لە پارێزگای هەڵەبجە ڕێکخست.

ئەرسەلان عابید سەرۆکی تۆڕی رێکخراوەکانی هەڵەبجە بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند،دۆخی  ئێستا پێویستی بە خۆگونجاندنە،  پێکەوە بۆچوونەکان ئاڵوگۆڕدەکەین،تا بەشداربین لە رووبەڕووبوونەوەی قەیرانی وشکەساڵى

وتیشی ئامانجی گفتوگۆیەی نێوان رێكخراو لایەنە پەیوەندییدارەكانی هەڵەبجە بۆ  پێکهێنانی هەماهەنگیە و دەمانەوێت پێکەوە  لیژنەیەک لە پارێزگای هەڵبجە درووست بکەین تا پێکەوە كاربكەین بۆ ئەوەی  کەمترین زیان بە هەمووان بگات.

هاوكات زانا محمەد  نوێنەری پارێزگاری هەڵەبجە رایگەیاند،  لێدانی بیری نایاسایی وایکردووە زیانێکی گەورە بە ئاوی ژێر زەوی بگات.

وتیشی، تا ئێستا بەڕێوبەرایەتی ئاوی ژێر زەوی  لەهەڵەبجە نیە و پێویستە هەموومان کار بۆ کردنەوەی ئەو بەڕێوبەرایەتییە بکەین.

هاوكات ، ستار مەحمود بەڕێوبەری گشتی کشتوکاڵی هەڵەبجە بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند،  تا ئێستا هیچ بودجەیەک بۆ هەڵەبجە دابین نەکراوە، بەڵام هەموو ئەو ناوچانەی هەڵەبجە زیانیان پێگەشتووە پۆلێن کراون.

بەڕێوەبەری گشتی كشتوكاڵی هەڵەبجە وتیشی، وشكەساڵی زیانی بە نزیكەی 50 گوندی سنوری پارێزگای هەڵەبجە گەیاندووە و 12 هەزار دۆنم باخیش لەسنوری پارێزگای هەڵەبجە پێویستیان بەراكێشانی ئاوی بۆری و دروستكردنی ئەستێڵ هەیە.

هاوكات ئەلەند تۆفیق بەڕێوبەری‌ ئاوی هەڵەبجە  لەسیمینارەكەدا رایگەیاند ، ئەوان  لەسێ سەرچاوەە ئاو دابین دەکەن، ئەوانیش پڕۆژەی ئاوی هانە ژاڵە سەرچاوەی دووەمیش ئاوی ئەحمەد ئاوایە لە هەڵەبجە، سەرجاوەی سێهەمیش ئاوی بیری ماڵانە.

وتیشی، ئاوی بیری ماڵان كەمیكردووە و سەرچاوەی ئاوی هانە ژاڵەش هەموو ساڵێك لەم وەرزەدا رووبەڕووی گرفت دەبێتەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد،  داوایان کردووە بودجەیەكی تایبەتیان بۆ دابین بکەن بۆ ئەوەی ئاوبۆ وەرگری سێهەم  بگوازنەوە بەڵام تا ئێستا هیچ بودجەیەك  دابین نەکراوە.

تۆڕی رێکخراوەکانی هەڵەبجە،پێکهاتوون لە 30 رێکخراو لە چوار چێوەی،تۆڕێکدا بەهاوبەشی کاردەکەن، بە ئامادەبوونی لایەنە پەیوەندیدارەکان و چین و توێژەجیاوازەکان  بۆ ئەوەی پلانێک بۆ رووبەڕوو بوونەوەی قەیرانی ووشکەساڵی  دابنێن.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا