لەرۆژانی جەژندا نزیکەی 75 هەزار گەشتیار روو لەهەڵەبجە دەکەن

پۆڵەتیک پرێس

بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری گشتی پارێزگای هەڵەبجە رایگەیاند، نزیکەی 75 هەزار گەشتیار لەماوەی رۆژانی جەژندا روویانکردووەتە ناوچە گەشتیارییەکان.

لەوبارەیەوە ئەحمەد غەریب، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری هەڵەبجە لەمیانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی رۆژی یەکشەممە رایگەیاند، لەهەڵبجە سێ ناوچەی گەشتیاری هەیە ئەوانیش ئەحمەدئاوا، چاوگ و هەورامان کە تیمی بەڕێوەبەرایەتییەکە بەمەبەستی زانینی ژمارەی گەشتیاران بەسەریاندا دابەشبوون.

وتیشی: 17 هەزار و 390 گەشتیار روویانکردووەتە ئەحمەدئاوا و حەوت هەزار و 561 گەشتیار چوونەتە ناوچە گەشتیارییەکانی تەوێڵە و بیارە لەهەورامان، هاوکات دوو هەزار و 691 گەشتیار سەردانی چاوگیان کردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، 30 هەزار و 647 گەشتیار سەردانی ناوەندی هەڵەبجەیان کردووە و تێکڕای گەشتیاران کە لەماوەی سێ رۆژی جەژندا سەردانی پارێزگاکەیان کردووە لەنێوان 70 بۆ 75 هەزار کەسدابووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا