لیژنەی دارایی داوا لەسەرۆكایەتی پەرلەمان دەكات پەلەبكات لە خستنە دەنگدانی پرۆژە یاسای بودجە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق داوا لە سەرۆكایەتی پەرلەمان دەكات، پەلە بكات لەدیاركیردنی وادەیەك بۆ دەنگدان و پەسەندكردنی پرۆژەیاسای بودجە.

عەتوان عەتوانی، سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: دوای تاوتوێكردنی ڕەشنوسی یاسای بودجەی گشتی لە لیژنەی دارایی پەرلەمان و هەوڵدان بۆ تەواوكردنی بە شێوەیەك كە بەرژەوەندی باڵای وڵات بپارێزێت و مافەكانی گەلی ئازیزمان بەهەمانشێوە دەستەبەر بكات، داوا لە سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران دەكەین پەلە بكات لە دیاریكردنی دانیشتنی دەنگدان لەسەر یاساكە و لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا.

وتیشی: هۆكاری جەختكردنەوەمان لەسەر گرنگی خێراكردنی پەسەندكردنی بودجەی گشتی دەگەڕێتەوە بۆ دەستپێكردنی پلانی گەشەپێدان، نۆژەنكردنەوەی ژێرخانی ئابوری، بەردەوامبونی چاكسازی ئابوری، گرنگیدان بە پڕۆژە لەپێشینەكان بەتایبەتی تەندروستی، نیشتەجێبون، خزمەتگوزارییە سەرەتاییەكان، پشتیوانیكردن لە وەبەرهێنان و كەرتی تایبەت.

هەردو ماددەی 13 و 14ی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵانی 2023 و 2024 و 2025 كە شەوی پێنجشەممەی رابردو لەلیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق پەسەندكران، مشتومڕی زۆریان بەدوای خۆیدا هێنا و نوێنەرانی پارتی و یەكگرتوی ئیسلامی لە لیژنەكە كشانەوە، هەردو فراكسیۆنی یەكێتی و نەوەی نوێش دەنگیان پێدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا