ماکێنزی: بەشێک لە موشەکەکانی ئێران دەتوانن بگەنە ناوەڕاستی ئیسرائیل

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کێنیس ماکێنزی، سەرۆکی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا دەڵێت، “ئێران خاوەنی 3000 موشەکی بالیستی هەمەجۆرە، بەشێکیان توانایان هەیە بگەنەشاری تەل ئەبیب لە ناوەڕاستی ئیسرائیل”.

ئەم قسانەی ماکێنزی دوای تێپەڕبوونی چەند ڕۆژێک دێت بەسەر بۆردومانکردنی هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان لەڕێی موشەکەکانی ئێرانەوە.

ماکێنزی وتیشی، “موشەکە ئێرانییەکان ناتوانن بگەنە ئەوروپا”، ئاشکراشی کرد، لەماوەی پێنج بۆ حەوت ساڵی ڕابردوودا ئێران وەبەرهێنانی زۆری کردووە لە بەرنامەی موشەکییەکەی و هەوڵیداوە بۆ زیادکردنی مەودا و وردی موشەکەکانی.

باسی لەوەشکرد، “ئێران هەڕەشەیەکی گەورەیە لەسەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، توانا بالیستییەکانی ئێران هەڕەشەن لەسەر ئاسایشی هەموو دەوڵەتەکانی ناوچەکە”.

لەبارەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئێرانیشەوە ماکێنزی ئاماژەی بەوەکرد، “سیاسەتی ئەمریکا ئەوەیە کە ئێران چەکی ئەتۆمی نەبێت، گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی ڕەنگە هەنگاوێکی نمونەیی نەبێت، بەڵام گرنگە لەپێناو گەیشتن بە ئامانجێک”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا