گەشتەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی رادەگیرێن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەهۆی خراپی كەشوهەوا و بەردەوامی خۆڵبارین گەشتەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ ماوەیەكی كاتی راگیران.

تاهیر عەبدوڵا بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی رایگەیاند: بەهۆی خراپی كەشوهەوا و بەردەوامی خۆڵبارین كە ئاستی بینینی زۆر كەمكردوەتەوە، گەشتە ئاسمانییەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ كاتێكی نادیار دواخراون”.

پێشتر وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن رایگەیاندبوو، لە ئەنجامی ئەو نزمە پەستانەی كە باشووری خۆرئاوای عێراقی گرتۆتەوە كە بۆتە هۆی بەرزبوونەوەی شەپۆڵێكی تۆز وخۆڵ كە ناوچەكانی ناوەراستی عێراقی گرتۆتەوە پێش بینینی دەكەین كاریگەری لەسەر هەڕێمی كوردستان زیادببێ بەتایبەتی شاری هەوڵێر و دەوروبەری و ناوچەكانی گەرمیان و باشووری سڵێمانی كە مەودای بینینی ئاسۆیی كەم دەبێتەوە بۆ كەمتر لە دوو كیلۆمەتر.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا