شاندێکی عێراق بۆ لێکۆڵینەوە لە تەقینەوەکە سەردانی سلێمانی دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کاروان یاروەیس، ئەندام پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، ئەمڕۆ شاندێکی عێراق بە سەرۆکایەتی قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق دەگاتە سلێمانی.

ئەو ئەندام پەرلەمانەی عێراق ئاشکرایکرد، ئامانج لە سەردانی شاندەکەی عێراق لێکۆڵینەوەیە لەو تەقینەوەیەی ئێوارەی دوێنێ هەینی لەنزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕوویدا.

ئەوەشی خستەڕوو، بڕیارە پەرلەمانی عێراق لیژنەیەک بۆ دەرخستنی ڕاستییەکان لە لیژنە پەیوەندیدارەکان پێکبهێنێت و سەردانی سلێمانی بکەن.

ئێوارەی دوێنێ هەینی تەقینەوەیەک لەنزیک فڕۆکەخانەی سلێمانی ڕوویدا، هەرچەندە هیچ زیانێکی گیانی و ماددی نەبوو، بەڵام کاردانەوەی گەورەی ناوخۆیی و جیهانیی بەدوای خۆیدا هێنا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا