کۆتا گوژمەی تەمویلی مووچە گەیشتە هەرێم و پێش جەژن مووچەی کارمەندانی کەرتی سەربازی دەدرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

تەواوی تەمویلی مووچەی مانگی ئازار خراوەتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی هەرێم و پێش جەژن مووچەی سەرجەم کارمەندانی کەرتی سەربازی دابەشدەکرێت

وەزارەتی دارایی هەرێم لە راگەیەندراوی دووەمیدا لە رۆژی یەکشەممە (7ـی نیسان) رایگەیاند، تەواوی تەمویلی مووچەی مانگی ئازار خرایە هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی هەرێم کەمێک لەمەوبەر دواین گوژمەی مووچەی مانگی ئازاز کە بڕەکەی 390 ملیار دینار بوو لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت: سەرجەم فەرمانبەران و مووچەخۆرانی شارستانی و سەربازی دڵنیادەکەینەوە کە پێش جەژن سەرجەمیان مووچەکانیان وەردەگرن بە پێی ئەو خشتەی مووچەیەی لەلایەن وەزارەتمانەوە ڕاگەیەنراوە.

شایەنی باسە هەر ئەمڕۆ یەکشەممە، بڕی 430 ملیار و 109 ملیۆن دینار لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراقەوە خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق و بەمەش کۆتایی بە تەمویلکردنی مووچەی ئازار لەلایەن حکومەتی ناوەندییەوە هات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا