دوایین زانیاری لەبارەی مووچەی فەرمانبەران

پۆڵەتیك پرێس

ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، تا ئێستا حكومەتی عێراق هیچ وادەیەكی بۆ دابەشكردنی مووچە دیارینەكردووە.

ئەحمەد حاجی رەشید، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: تا ئێوارەی ئەمڕۆ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق هیچ زانیارییەكی بەدەست نەگەشتووە دەربارەی وادەی پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق.

وتیشی، “بەهۆی ئەوەی داهاتی ناوخۆی هەرێم نادیارە و دەچێتە دەستی حیزبە دەسەڵاتدارەكانەوە، بۆیە ناتوانێت مووچەی بەشێكی فەرمانبەران لەو داهاتەی ناوخۆ بدات.”

دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق ماوەی چەند رۆژێك لەوادەی خۆی داواكەوتووە، بە وتەی بەشێك لە پەرلەمانتارانیش حكومەتی عێراق تا مووچەی فەرمانبەرانی خۆی نەدات 320 ملیارەكەی هەرێم نانێرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا