داوای قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتوانی بەرزی نرخی دۆلار دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

کۆمیسیۆنی مافەکانی مرۆڤی عێراق جەخت دەکاتەوە لەوەی هەژاران و کەمدەرامەتەکان زیانی زۆریان لە سیاسەتی حکومەت بۆ بەرزکردنەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر دینار بەرکەوتووە و نرخی خۆراک زۆر بەرز بووەتەوە.

فازڵ غەراوی، ئەندامی کۆمیسیۆنی مافەکانی مرۆڤی عێراق ڕایگەیاند، هاووڵاتیانی عێراق بەشێوەیەکی ڕۆژانە ڕووبەڕووی قەیران دەبنەوە لە نەبوونی خزمەتگوزاری و کارەبا و کێشەکانی تەندروستی و پەروەردە و ژینگە و نەبوونی هەلی کار و کەمی داهاتی تاکەکەس بەتایبەت ئەوانەی داهاتێکی دیاریکراویان هەیە”.

غەراوی وتیشی، ” بەرزبوونەوەی بەردەوامی نرخەکان و کەمتوانایی هاوڵاتیان لە پڕکردنەوەی پێداویستیەکانیان وامان لێ دەکات داوا لە حکومەتی عێراق بکەین بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ لە بودجەی فریاکەوتن قەرەبووی هاوڵاتیان بکاتەوە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا