نرخی دۆلار زیاتر دابەزی

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراو لە  هەرێم، ئەمڕۆ نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی لە نزمیدایە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە28ی  ئادار، نرخی 100دۆلار بەرامبەر بە 146 هەزار و 750 دیناری عێراقی لە بازاڕەکانی هەرێم مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بانکی ناوەندی عێراق، هەموو هەوڵێک بۆ دابەزاندن و جێگیرکردنی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی دەدات، بەڵام لەدوای بڕیاری سەردانی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراقی بۆ ئەمریکا چەند ڕۆژێکە نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار بەشێوەیەکی بەرچاو ڕووی لە دابەزین کردووە  و هاتووەتە خوار 150 هەزار دیناری عێراقی.

بانکی ناوەندی عێراق ئەمڕۆ،  بڕی 251,724,231 ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە، کە بڕی 245,194,231 ملیۆن دۆلار بەشێوەی حەواڵە و بڕی 6,530,000 ملیۆن دۆلاریش بەشێوەی کاش بووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا