لە موسڵ ئێسك و پروسكی چەند كەسێك دەدۆزرێنەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە موسڵ ژمارەیەك ئێسك و پروسكی نەناسراو دۆزرانەوە، بەرگری شارستانی ئەو شارەش رایگەیاند، تەرمەكان تەنها ئێسك و پروسكیان ماونەتەوە و مێژووەكەیان دەگەڕێتەوە بۆ كاتی ئازادكردنی موسڵ لە دەستی چەكدارانی داعش.

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی موسڵ بڵاویكردەوە ڕۆژی 14 ی نیسان تیمەكانی فریاگوزاری بەگری شارستانی نەینەوا شەش تەرمی نەناسراویان دۆزیوەتەوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەو تەرمانە بۆ سەردەمی ئازادكردنی موسڵ دەگەڕێنەوە، لەلایەن داعشەوە پێش ئەوەی كۆنترۆڵی ناوچەكەیان لەدەست دەربچێت كوژران .

لە 10ی حوزەیرانی2014، هێزەكانی داعش لە ڕۆژئاوای موسڵەوە هێرشیانكردە سەر ئەو شارەو تەواوی شارەكەیان كۆنترۆڵكرد و دواتر خەلافەتی ئیسلامییان ڕاگەیاند.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا