بەشی کۆتایی تۆمارە دەنگییەکەی دەوترێت مالکییە: کێ ناڵێت ناکەوینە جەنگی گشتیگەرەوە لەگەڵ سوننە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

عەلی فازڵ ڕۆژنامەنوسی عێراقی دانیشتووی ئەمریکا بەشی حەوتەمی ئەو تۆمارە دەنگییەی بڵاوکردەوە کە دەوترێت نوری مالکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسایە، تێیدا دەڵێت، ڕەنگە لەنێوان ئێمە و سوننەدا جەنگێکی گشتگیر ڕووبدات.

عەلی فازڵ لە تویتەری خۆی تۆمارە دەنگییەکەی بڵاوکردەوە کە تێیدا گوایە نوری مالکی لەگەڵ دوو کەسی دیکە دانیشتووە و باسی ژمارەی سەربازانی ئامادەکراو دەکەن، لایخۆیەوە مالکی ئاماژە بەوە دەکات، “بەیەکەوە سەردەکەوین و بەیەکەوە شەهید دەبین”.

باس لەوەش دەکات، “ئێستا حەشدی شەعبی لەلایەن ئەبو زەینەب لامییەوە بەڕێوەدەبرێت، بەڵام عەقڵیەتی ئەبو زەینەب بۆ ئەوە نابێت حەشد بەڕێوەببات، نە فالح فەیاز و نە هادی عامریش بۆ ئەوە نابن حەشد بەڕێوەببەن”.

دەشڵێت، “با ئێستا بەرگری لە دینەکەمان بکەین، کێ ناڵێت ناچینە جەنگی گشتگیرەوە؟ کێ ناڵێت ناکەوینە جەنگی گشتیگەرەوە لەگەڵ سوننە، ئامادەکارییەکان دەبێت لەسەر ئەرزی واقع بێت چونکە ئۆپەراسیۆنی سەربازی بە دروشم ناکرێت”.

عەلی فازڵ لە کۆتایی تۆمارەکەدا ئاماژەی بەوەداوە، “ماوەی ئەو کۆبوونەوەیە یەک کاتژمێر بووە کە تێیدا مالکی چەندین بابەتی دیکە دەخاتە بەر باس لەنێویاندا هێرشکردنەسەر سەدر و شوێنکەوتووانی لە نەجەف پێش پێکهێنانی حکومەت و تێوەگلانی ئێران و گەندەڵی حەشد و سەرکردایەتی حەشد و چەندین بابەتی دیکە کە لەماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا تۆمارە دەنگییەکە بە تەواوەتی بڵاودەکاتەوە”.

لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا عەلی فازڵ شەش بەشەکەی دیکەی ئەو تۆمارە دەنگییەی بڵاوکردەوە کە دەوترێت دەنگی نوری مالکییە و ئەمەش کاردانەوەی گەورەی لەناو عێراقییەکاندا دروست کرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا