“عەلی عەلاوی تا من وه‌زیری دارایی عێراق بم ئیمزای ناردنی پاره‌ بۆ هەرێم ناكه‌م”

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری دارایی عێراق رایگەیاندووە، تا من وه‌زیری دارایی عێراق بم ئیمزای ناردنی پاره‌ بۆ هەرێم ناكه‌م، چونکە بەپێی یاسای بودجە هەرێم قەرزداری عێراقە، ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقیش رایدەگەیەنێت قسەكەی، عەلی عەلاوی وەزیری دارایی عێراق نابەرپرسانەیە لەبەر ئەوەی لەعێراق یاسای بودجە هەیە و هەردوو چاودێری دارایی عێراق و هەرێمیش لەسەر داهاتەكان سەرقاڵی گفتوگۆن.

شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، لەبەر ئەوەی یاسای بودجەی عێراق لەپەرلەمان پەسەند كراوەو پشكی كوردی تێدا دیاری كراوە ئەگەر هەردولا پابەند بن هیچ لایەنێك ناتوانێت رێگری لەناردنی پارە بكات بۆ هەرێمی كوردستان و بڕیاری نەناردنی پارەش بەتەنها لە دەسەڵاتی وەزیری دارایی عێراقدا نییە.

باسی لەوەشكرد، لە یەکێک لە ماددەکانی بودجە باسکراوە کە دیوانی چاودێریی دارایی هەردوو حکومەت بەیەکەوە دادەنیشن و كۆی داهات و قەرز دەستنیشان دەکەن، بۆئەوەی بەپێی خشتەیەک ئەو قەرزە بدرێتەوەو بۆ ئەو مەبەستەش ئێستا لیژنەی چاودێری دارایی عێراق لەهەرێمی كوردستانن.

ئاماژەی بەوەشكردن ئەگەر حکومەتی عێراق پابەندی یاسای بودجەی 2021 نەبێت و بەهەر بیانوویەك بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان نەنێرێت، حكومەتی هەرێم دەتوانێت لە دادگای فیدراڵی سکاڵای لەسەر تۆمار بکات.

بەوتەی ئەو پەرلەمانتارە، یاسای بودجەی ساڵی 2021 کەوتووەتە بواری جێبەجێکردنەوە، لەسەر پێویستە هەموو لایەک پێوەی پابەند بن لە ئەگەری ئەوەی هەر لایەك پابەند نەبوو بەرامبەرەكەی دەتوانێت پەنا بباتە بەر دادگای فیدراڵی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا