پووتین بەشداری لوتكەی G20 ناكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

باڵیۆزخانەی رووسیا لە جاكارتا رایگەیاند، ڤیلادمیر پووتین، سەرۆكی ئەو وڵاتە لە لووتكەی هەفتەی داهاتووی G20 لە ئیندۆنیزیا بەشدار نابێت، بەوەش ئەگەری كۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆكی ئەمریكا دوورخرایەوە.

ئەوەش بە یەكەمین پشتڕاستكردنەوە لە لایەن رووسیاوە دادەنرێت بەوەی كە پووتین بۆ بەشداریكردن لە لووتكەكە سەردانی دوورگەی گەشتیاریی بالی ناكات كە ئەگەر رۆشتبا، بۆ یەكەمینجار دوای هێرشی وڵاتەكەی بۆ سەر ئۆكرانیا، لە هەمان ژووردا لەگەڵ جۆ بایدنی سەرۆكی ئەمریكا كۆدەبووەوە.

بایدن پێشتر پووتینی بە تاوانباری جەنگ ناوبردووە و بەدووری بینیوە لەگەڵی كۆبێتەوە، مەگەر بۆ گفتوگۆكردن لە بارەی ئازادكردنی ئەو هاووڵاتییە ئەمریكییانە بێت، كە لە رووسیا دەستگیركراون.

یولیا تۆمسكایا، سەرۆكی پرۆتۆكۆلی باڵیۆزخانەی رووسیا لە جاكارتا دەڵێت: دەتوانم پشتڕاستیبكەمەوە كە سێرگی لاڤرۆڤ سەركردایەتیی شاندێك بۆ لووتكەی G20 دەكات، هێشتا كار لەسەر بەرنامەی پووتین دەكرێت، بۆئەوەی بەشێوەی ئۆنڵاین بەشدار بێت.

چاوەڕواندەكرێت لە لووتكەكەدا، شاندی رووسیا دژی سەركۆنەی وڵاتانی رۆژئاوا بەرگری لە خۆی بكات لەبارەی ئەو شەڕەی لە 24ی شوباتی ئەمساڵەوە دژی ئۆكرانیا دەستیپێكردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا