پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ڕێبەری رەوتی سەدر پەیامێک ئاڕاستەى تورکیاو سوریا دەکات و داوایان لێ دەکات ریزەکانیان یەکبخەن.
ئێوارەی ئەمڕۆ موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە تویتێکدا، پرسە و سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانییانی بوومەلەرزەکەی تورکیا و باکووری کوردستان و سووریا و رۆژئاوای کوردستان کرد و راگەیاند: “پێویستە پابەندی ئارامگرتن بن و داوای لێخۆشبوون بکەن، تاوەکو خوا ئەو بەڵایە لەسەر ئێمە و ئەوان لابدات.”
سەدر داواشیان لێدەکات: “ریزەکانیان یەکبخەن و ناکۆکی نێوان هەردوو وڵات وەلابنێن.”