شیعەكان لەرێككەوتنی هەرێم و بەغدا دەترسن

پۆڵەتیك پرێس:
ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق دەڵێت: تائێستا وادەیەك بۆ دەنگدان بە پرۆژە یاسای بودجە دیاری نەكراوە و پشكی كوردیش لەناو پرۆژە یاساكەدا یەكلایینەبووەتەوە، بەهۆی ئەوەی لایەنە شیعەكان موزایەدە بەسەر یەكترەوە دەكەن، هیچ لایەنێكیان ناتوانێ‌ بە فەرمی بە رێككەوتنی هەرێم رازی بێت.

جەمال كۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: تا ئێستا هیچ وادەیەك بۆ دەنگدان بە پرۆژە یاسای بودجە دیاری نەكراوە و پرسی پشكی هەرێمیش لە ناو پرۆژە یاساكە ماوەتەوە.

ئەو پەرلەمانتارە راشیگەیاند، لایەنە شیعەكان بە شێوەی زارەكی رازی بوون بە رێككەوتنی حكومەتی عێراق و هەرێمی كوردستان كە بریتیە لە رەوانەكردنی 250 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە، بەڵام لەترسی یەكتری ناوێرن بە ئاشكرا و بە فەرمی رای بگەیەنن و ناچنە ژێر بەرپرسیارێتی ئەو بابەتەوە.

جەمال كۆچەر باسی لەوەشكرد، لایەنە سوننەكان دەڵێن ئێمە قەرزاری كوردین و پێمان باشە رێككەوتن بكرێت لەگەڵ هەرێم، بەڵام لایەنە شیعەكان جیاواز لەوان بیردەكەنەوە.

ماوەی چەند مانگێكە شاندی هەرێم بەردەوام سەردانی بەغدا دەكات و لەگەڵ تەواوی بەرپرسانی حزبی و حكومی لە بەغدا كۆبونەوەتەوە، ئەگەرچی لە نێوان شاندی هەرێم و حكومەتی عێراق رێككەوتنكراوە، بەڵام دژایەتی فراكسیۆنە شیعەكانی ناو پەرلەمانی عێراق بۆ ئەو رێككەوتنە بووەتە هۆی ئەوەی مەترسی بۆسەر پشكی كورد لە پرۆژە یاسای بودجەی 2021 ی عێراق دروست ببێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا