زانیاری لەبارەی رێكخستنەوی دەرماڵەی فەرمانبەران

پۆڵەتیك پرێس

لەچوارچێوەی پرۆژەی چاكسازی، حكومەتی هەرێم لەبەرنامەیدایە دەرماڵەی فەرمانبەران رێكبخاتەوە، بەرێكخستنەوەی دەرماڵەكانیش بەشێك لەدەرماڵەكان دەبڕدرێن، پەرلەمانتارێكی لیژنەی ناوخۆش چەند زانیاریەك لەوبارەیەوە دەخاتەڕوو.

لەهەرێمی کوردستان 25 دەرماڵەی جۆراوجۆر هەیە، چوار جۆر دەرماڵە جێگیرن و 21 دەرماڵەش ناجێگیر بەگوێرەی یاسای چاکسازی تەنیا دەرماڵەی ئەو کەسانە دەبڕدرێت ناشایستە وەریدەرگرن.

باڵانبۆ محەمەد، جێگری سەرۆكی لیژنەی ناوخۆو ئاسایش و ئەنجومەنە خۆجێییەکان لە پەرلەمانی كوردستان بە پۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند: “لەهەرێمی كوردستاندا مارەیەك دەرماڵەمان هەیە، هەندێكیان بە ناشایستە پێیان دەدرێت، بۆنمونە دوو كارمەندی وەزارەتی ناوخۆ یەكێك لەسەر شەقامە و یەكێكیش لەشوێنێكی ئەمنی دەوام دەكات لەژورێكدا ناكرێت جیاوازیان نەبێت لە پێدانی دەرماڵە، پێویستە دەرماڵەكە رێكبخرێتەوە”.

جێگری سەرۆكی لیژنەی ناوخۆ وتیشی “ئێمە لەهەرێم كێشەیەكی گەورەمان هەیە ئەویش ئەوەیە لەوەزارەتی ناوخۆ دەرماڵەی بڕوانامە خەرجدەكرێت، بەڵام بۆ وەزارەتی پێشمەرگە تائێستا ئەو دەرماڵەیە نەبستراوە، لەلایەكی دیكەوە دەرماڵەی خواردن لە ناوخۆ دەچێتە سەر موچە بەڵام لەوەزارەتی پێشمەرگە دەدرێت بە وەحدەكە و بەپێشمەرگەكە نادرێت”.

بەوتەی باڵانبۆ محەمەد تائێستا ئەو جۆری دەرماڵانە دیارینەكراوە كە دەبڕدرێت، بەڵام پرسەكە ئەگەر بۆ كات كوشتن نەبێت حكومەت دەتوانێت بەوادەیەكی زۆر كەم دەرماڵەكان رێكبخرێنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا