پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ شەممە2ی کانونی یەکەم، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان ڕایگەیاند، لە بەرامبەر یاریگای شێروانە بەهۆی پێکدادانی ماتۆڕ سکیلێک و ئۆتۆمبێلێک سێ کەس برینداربوون.
هاتووچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە،” سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ کاتژمێر 4:30 خولەک بەهۆی پێکدادانی ماتۆڕسکیلێک و ئۆتۆمبێلێکی جۆری بی ئێم لە بەرامبەر یاریگای شێروانە سێ کەس بریندار بوون دووان لە بریندارەکان لێخوڕ و سەرنشینی ماتۆڕ سکیلەکە بوون، بریندارەکەی دیکەش نزیک لە ڕووداوەکە بووە، دوای ئەوەی ماتۆڕەکە وەرگەڕاوە لە هاوڵاتیەکەی داوە”.
ئاماژەی بەوەکرد، لێخوڕ و سەرنشینی ماتۆڕ سکیلەکە لەدایک بووی ساڵی (2001-2003)ن، هاوڵاتیەکەش لەدایک بووی ساڵی (1976)ە.
ڕوونیکردەوە، هەرسێ بریندارەکە گەیەنراونەتە نەخۆشخانە و لێکۆڵینەوە لەڕووداوەکە دەستیپێکردووە.