ئێران: گفتوگۆی دووقۆڵی لەگەڵ شاندی ئەمریکا ناکەین

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ دوو شەممە ڕایگەیاند، تاران گفتوگۆی دوو قۆڵی لەگەڵ شاندنی ئەمریکا بۆ دانوستانە ئەتۆمیەکانی ڤێنا ئەنجام نادات.

سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، شاندی دانوستانکاری ئێران گەیشتونەتە بە جدی سورن لەسەر بنەماکانی ڕێکەوتن ڕەچاوی ئەنجامەکانی گفتوگۆش دەکەن.

وتیشی، ئێمە لە ڤێنا نین بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆی دوو قۆڵی لەگەڵ شاندی ئەمریکا.

جەختیشی کردەوەو وتی، پێویستە ئەمریکیەکان بێنە ڤێنا بۆ لابردنی ئەو سزایانەی کە لەسەر ئێران سەپاندوویانە لە ساڵی 2015وە بەهۆکارێکی خەیاڵی.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا