5969 پلەدار و پێشمەرگەی وەزارەتی پیشمەرگە پلەیان بەرزكرایەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، 5969 پلەدار و پێشمەرگەی وەزارەتی پیشمەرگە پلەیان بەرزكرایەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 21ی ئەیلوولی 2023،  سەرۆکایەتی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند: کە بەپێی فەرمانی وەزاری ژمارە ( 19026)، خشتەی ئەیلوولی 2023ی پلە بەرزکردنەوەی پلەدار و پێشمەرگەی وەزارەتی پێشمەرگە تەواوکراوە، کە تیایدا (5969) پلەدار و پێشمەرگە پلەیان بەرزکراوەتەوە.

پلە بەرزکردنەوەی ئەفسەران لە وەزارەتی پێشمەرگەوە رەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران دەکرێت و دوای رەزامەندیی ئەنجوومەنی وەزیران دەبێت مەرسومی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی بۆ دەربچێت و پاشان رەوانەی وەزارەتی پێشمەرگە دەکرێتەوە و دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا