نوێترین زانیاری لەبارەی گەیشتنی پشكی هەرێم لەبەغداوە

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هەرچەندە تائێستا بەفەرمی هیچ وادەیەك بۆ ناردنی 200 ملیاردینارەكەی بەغدا بۆهەرێم دیارینەكراوە، بەڵام بەگوێرەی زانیارییەكان چاوەڕواندەكرێت لە 48 كاتژمێری داهاتوو پارەكە بنێردرێت.

لەرۆژی 15ی حوزەیرانی ئەمساڵ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڕیاریدا مانگانه بڕی 200 ملیار دینار بۆهه‌رێمی كوردستان بنێرێت، بڕیاره‌كه‌ش تا ئه‌و كاته‌ كاری پێده‌كرێت كه‌ ورده‌كاری دارایی نێوان هه‌رێم و به‌غدا رێكده‌خرێت و دواتریش بڕی پاره‌كه‌ زیاد یان كه‌م ده‌كات.

شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە پۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند: “ئەوەی بیستومانە لە ماوەی 48 كاتژمێری داهاتوو بەغدا پارەكە بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت، بەڵام تائێستا بەفەرمی هیچ وادەیەك بۆ ناردنی دیارینەكراوە”.

وتیشی “ئێمەش وەك لیژنەی دارایی بیستومانە، بەڵام ناردنەكەی ئیشی حكومەت خۆیەتی ئەوان بڕیاردەدەن كەی پارەكە بنێرن”.

ئەمە لەكاتێكدایە، لە دوای رێككەوتنی هەرێم و عێراق لەسەر پشكی هەرێم و چۆنیەتی رەوانەكردنی داهاتی 250 هەزار بەرمیل نەوت و 50% ی داهاتی نانەوتی هەرێم، پشكی هەرێم لە یاسای بودجەی گشتی عێراق دانراو بڕەكەی بە 11 تریلیۆن و 482 ملیار و 394 ملیۆن دینار دیاریكراوە، بەڵام تائێستا هیچ بەشە پشكێكی هەرێم نەنێردراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا