قوباد تاڵەبانی: تیرۆر هێشتا مەترسییەكی جدییە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیران لەگەڵ گلین مایڵز، باڵیۆزی ئوسترالیا لە عێراق كۆبووەوە و لە كۆبوونەوەی نێوانیاندا بارودۆخی سیاسی و ئەمنی عێراق و ناوچەكە و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا تاوتوێ كران.

لە تەوەرێكی كۆبوونەوەكەدا كە رۆژی دووشەمە ( 4ی ئازاری 2024) لە هەولێر بەڕێوەچوو، باس لە دۆخی ئاسایش و سەقامگیری عێراق و ناوچەكە كرا. لەم بارەیەوە جێگری سەرۆكوەزیران جەختی كردەوە كە پێویستە پاراستنی سەقامگیری و ئاسایش ئەولەوییەتی سیاسی هەموو لایەنە عێراقییەكان بێت و خۆیان بەدوور بگرن لە هەرچەشنە هەڵوێست و كردارێك كە مەترسی بۆسەر سەقامگیری عێراق و هەرێمی كوردستان دروست بكات.

قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشدا، كە تیرۆر هێشتا مەترسییەكی جدییە و گروپە تیرۆریستییەكان لە بۆشاییەك دەگەڕێن بۆ خۆڕێكخستنەوە و تێكدانی ئاسایشی عێراق و ناوچەكە. لەم چوارچێوەیەشدا و بۆ بنەبڕكردنی هەڕەشەی تیرۆر جەختی كردەوە لەسەر پێویستیی مانەوەی هێزەكانی هاوپەیمانان لە عێراق و دروستكردنی هەماهەنگی و لێكتێگەیشتنی زیاتر لەنێوان هێزە ئەمنییەكانی كوردستان و عێراق لەگەڵ هاوپەیمانان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا