دوایین زانیاری لەسەر هێرشی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بۆ نزیك چەمچەماڵ

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئێوارەی رۆژی هەینی 8 ی تشرینی یەكەم لە گوندی سەیدانی لە سنوری چەمچەماڵ فڕۆكەی نەناسراو ئۆتۆمبیلێكی كردە ئامانج و بەهۆیەوە قوربانی لێكەوتووەتەوە.

میدیاكانی نزیك لە پەكەكە بڵاویانكردەوە، هێرشەكە لەلایەن فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی توركیاوە بووە و هێرشی كردووەتە سەر ئۆتۆمبێلێك و بە هۆیەوە ژنێك شەهید بووە و دوو كەسیش برینداربوون.

بەڵام هیچ زانیارییەكیان لەبارەی ناسنامەی شەهید و بریندارەكان بڵاونەكردووەتەوە.

تەرمی ئەو ژنەی لە بۆردومانەكەدا شەهید بووە رەوانەی پزیشكی دادی لە سلێمانی كراوە و دۆخی بریندارەكانیش جێگیرە و لە نەخۆشخانەی چەمچەماڵ چارەسەریان وەرگرتووە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی بە پۆڵەتیك پرێس دراوە، ئەو ئۆتۆمبیلەی كراوەتە ئامانج ئۆتۆمبیلی پەكەكە بووە، پێشتر و لە رۆژی چواری ئەم مانگە لە نزیكی چەمچەماڵ ئۆتۆمبێلێكی پەكەكە لەلایەن فڕۆكە بێ‌ فڕۆكەوانەكانی توركیاوە بە ئامانج گیرا و لە ئەنجامدا دوو كەس برینداربوون.

لەسەر هێرشی فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای توركیا مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە راگەیەندراوێكدا داوای هەڵوێستی لە جكومەتی عێراق كرد.

لە راگەیەندراوێكدا مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی رایگەیاند: ئەم سنور بەزاندنە پێشهاتێكی خراپە كە ناوجەرگە و قوڵایی كوردستان و عێراقی گرتۆتەوە ، بۆیە داوای دەست بەجێ راگرتنی دەكەین چونكە هیچ پاساوێك نابێت ببێتە هۆی سنوربەزاندن و زیان گەیاندن بە خەڵكی بێتاوان، داوا لە حكومەتی ئیتحادی دەكەین كە ئەركی دەستوری و نیشتمانی خۆی لەداكۆكی كردن لە خاكی عێراق بە كوردستانیشەوە راپەڕێنێ .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا