پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزیری تەندروستیی تورکیا رایگەیاند، شەش حاڵەتی کۆرۆنای ئۆمیکرۆن لە وڵاتەکەی تۆمارکراون.
فەخرەدین قوجە، وەزیری تەندروستیی تورکیا لەبارەی ئەوەی ئایا ئۆمیکرۆن لە وڵاتەکەی تۆمارکراوە وتی: بەڵێ تۆمارکراوە، بەڵام نیگەران مەبن، تا ئێستا تەنیا شەش حاڵەتە کە دانەیەکیان لە ئیستانبوڵ و پێنجیشیان لە ئیزمیرن.
جەختی لەوەشکردەوە، “ئەو شەش حاڵەتە پێویستیان بەوە نەبووە بگوێزرێنەوە بۆ نەخۆشخانە، چونکە تەنیا چەند نیشانەیەکی ئاساییان هەبووە و لە دەرەوە چاودێری دەکرێن”.
رۆژی 11ی تشرینی دووەمی 2021، لە بوتسوانا یەکەمین حاڵەتی توشبوون بە کۆرۆنای ئۆمیکرۆن (B.1.1.529) تۆمارکرا کە هاوڵاتییەکی باشووری ئەفریقا بوو.